ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:45 خوله‌ك به‌كاتى هه‌ولێر له‌میانى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ڕۆما میواندارى بارسێلۆنه ده‌كات ، یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه یارى چوون به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك به‌كۆتا هێنا .
گۆله‌كان له‌و یاریه‌دا دی ڕۆسى ، كۆستاس مانولاس یاریزانانى رۆما دووگۆلیان له‌یانه‌كه‌یان تۆمار كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندى بارسێلۆنا ، دوو گۆله‌كه‌ى دیكه‌ى بارسێلۆنا له‌ڕێگاى پیكێ و سوارێزه‌وه تۆماركران ، بارسێلۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كى دڵنیایی باش په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ قۆناغى داهاتووى خول ، به‌هۆى ئه‌نجامى یاری چوون و وه‌ئاماده‌یی له‌براوه‌بوونى له‌یاری گه‌ڕانه‌وه هۆكارێكه بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ قۆناغى داهاتوو .
لیۆنێل میسى له‌یارى چوون له‌م قۆناغه‌دا نه‌یتوانى هیچ گۆلێك بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار بكات ، جیاوازتر له‌قۆناغى شازده كه‌توانى سێ گۆل تۆماربكات له‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر چێلسى ئینگلیزى .
ئێستا كاتیه‌تى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بگه‌ڕێته‌وه گۆل تۆماركردن تایبه‌ت له‌یارى گه‌ڕانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر رۆما و وه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى دیكه‌ى ئیتاڵى كۆتایی پێبێنێت به‌گرفتى گۆل تۆمار نه‌كردن له‌یانه ئیتاڵیه‌كان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.