سه‌رچاوه‌یه‌ك له دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: سوپای عێراق به پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان كە بە دەستی گەیشتبوو بە هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسی نەینەوا هەڵمەتێكی به‌رفراوانیان لە گەڕەكی سدیقی بەشی ڕاستی مووسڵ ده‌ست پێكرد و له ئه‌نجامدا شانه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان ده‌ست به‌سه‌ر كرد كه له سیانزه كه‌س پێك هاتبوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دەستگیركراوەكان بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ڕەوانەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی كراون كە دواتر بە مەبەستی دادگایی كردن رەوانەی دادگا دەكرێن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه عەقید ئەحمەد جبوری ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا رایگەیاند: بۆمبێكی چێنراو لە كۆمەڵگەی پزیشكی سەربە ناحیەی بەرتللە له ڕۆژهەڵاتی مووسڵ تەقییوەتەوە و لە ئاكامدا منداڵێك كوژراوە و چواری دیكەش بریندار بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بۆمبەكە لە پاشماوەكانی داعش بوو لەو كاتەدا تەقیوەتەوە كە ژمارەیەك منداڵ یاریان پێكردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.