Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:23

یه‌ریڤان یه‌کێک له‌ گۆرانییه‌کانی کلیپ ده‌کات

له‌ شاری سلێمانی وێنه‌ی كلیپه‌كه‌ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی شاری سلێمانی"  یه‌ریڤان نوره‌دین "  كار له‌سه‌ر كلیپكردنی یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌ تازه‌كانی ده‌كات .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ كاتی كاركردن و ئاماده‌كاری بۆ وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

ناوبراو له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌ بۆ كلیپكردنی یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌  نوێیه‌كه‌ی و بریاریشه‌ له‌ شاری سلێمانی وێنه‌ی كلیپه‌كه‌ بگرێت .

جێی باسه‌ " یه‌ریڤان نوره‌دین " خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و له‌ ئێستادا قوتابییه‌ له‌ به‌شی میوزیكی كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری سلێمانی و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.