Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:01

کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکا بەرەو دەریای ناوەڕاست جوڵه‌ی پێی ده‌کرێت

ئەگەر ئەمەریكا بڕیاری لێ بدات بۆ سەر ڕژێمی ئەسەد
کوردستان TV
#12
100%


ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنالی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، كە دووەم كەشتی سەربازی وێرانكەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چووەتە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست و دەتوانێ بەشداری لە هەر هێرش بكات، ئەگەر ئەمەریكا بڕیاری لێ بدات بۆ سەر ڕژێمی ئەسەد.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە زاری چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە رایگەیاندووە: لە چەند رۆژی داھاتوودا کەشتییەکی تری جەنگیی ئەمریکا لە جۆری "USS Donald Cook" دەگاتە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

رۆژنامەی "واشنتۆن ئیکزامینەر"یش ھەر لە زاری بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا ئەو ھەواڵەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە: رۆژی دووشەممە کەشتیی "USS Donald Cook" لە بەندەری قوبرسەوە کەوتووەتە ڕێ و لەم ڕۆژانەدا دەگاتە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

کەشتیی "USS Donald Cook" کەشتییەکی پێشکەوتووی سوپای دەریایی وڵاتی ئەمریکایە، کە توانای ھەڵگرتنی ٦٠ مووشەکی تۆماھۆکی ھەیە و دەتوانێت ھاوبەشی و ھاوکاریی لە ھەر ھێرشێکدا بکات کە لە کایەی وشکانییەوە بکرێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.