له‌یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه ریال مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى كرد ، ریال یاریه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه ئیتاڵیه‌كه دۆڕاند به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامى پێشووى له‌یاری چوون كاتێك به‌ئه‌نجامى سێ گۆلێ بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بوو توانى سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ .
ئه‌وه‌ى له‌یاریه‌كه ڕوویدا و زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، لێدانه سزا ئهژماركراوهكه بوو كه‌بۆ ڕیال گیرا و رۆناڵدۆ جێ به‌جێ كارى بوو به‌سه‌ركه‌وتووی گۆلى تۆمار كرد به‌م گۆله‌وه یانه‌كه‌ى ڕزگار كرد لهشكستێكى مێژوویی ، زۆرێك لهههوادارانى وه‌رزشى لێدانى سزاكه بۆ ڕیال دروست نه‌بوو سته‌مه لهیۆڤى كراوه ، وهزۆرێكیش پێیان وایه دروسته لێدانه سزاكه ڕیاڵ شایه‌نى بوو كه‌بۆى بگیرێت ئه‌و لێدانه سزایه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.