Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:38

کیلینى : گه‌وره‌ترین دزى مێژووى له‌به‌رامبه‌رمان ئه‌نجامدرا

سته‌م له‌ئێمه‌ كرا باجى بڕیارى ناوبژیوان ده‌ده‌ین
کوردستان TV
100%


له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی چامپیۆنس لیگ ، ریال مه‌درید دووچارى شكست هات له‌به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامى یاری چوون ، یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ سود مه‌ند نه‌بوو له‌ئه‌نجامى یاری گه‌ڕانه‌وه‌ و ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌ كرد ، به‌ ئه‌نجامى یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا ریال مه‌درید سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى پێش كۆتایی 
گۆله‌ تۆمار كراوه‌كه‌ى یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌خولى 93 تایمى دووه‌م كه‌له‌ڕێگاى لێدانى سزاوه‌ ڕۆناڵدۆ تۆمارى كرد و هیواى بۆ ڕیال گه‌ڕانه‌وه‌ له‌شكستێكى مێژوویی ،ئه‌م گۆله‌ كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا ، به‌شێك  له‌لێدوانه‌كان  به‌گۆلێكى نادروست ئه‌ژمارى ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى لێدانى سزاكه‌ دروست نه‌بووه‌.
كیلینى به‌رگریكارى یۆڤانتۆس له‌سه‌ر ئه‌م لێدانه‌ سزایه‌ كه‌بۆ ڕیال ئه‌ژمار كرا هۆكارێك بوو بۆ ماڵئاوایی له‌چامپیۆنس لیگ ، به‌رگریكاره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ڕایگه‌یاند دزیه‌كى مێژووى كرا له‌به‌رامبه‌رمان ئێمه‌ شایسته‌ى سه‌ركه‌وتن بوو ین ، سته‌م له‌ئێمه‌ كرا باجى بڕیارى ناوبژیوان ده‌ده‌ین ، ساڵى پار بایرن بووه‌ قوربانى ، ئه‌م وه‌رزه‌ش ئێمه‌ وا باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ین 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.