Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:08

ماکرۆن داوای گفتۆگۆ له‌ مۆسکۆ ده‌کات

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: پوتین و ماكڕۆن جه‌ختیان له‌و دۆخی مه‌ترسیداری سووریا كرده‌وه‌
کوردستان TV
#12
100%

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكڕۆن و سه‌روكی رووسیا ظلادیمێر پوتین له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر دۆخی سووریا و چونیه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ كرده‌وه‌ و ماكڕۆن داوای له‌ پوتین كردووه‌  گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی دۆخی سووریا بكات.

به‌گوێره‌ی راگه‌ینراوه‌كه‌ ماكڕۆن له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌دا جه‌ختی له‌وه‌ كردووته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی فه‌ره‌نسا  به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ به‌رده‌سته‌. ماكڕۆن هه‌روا نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی مافی (ڤیتۆ) له‌لایه‌ن رووسیا  له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕیوه‌. 

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌ به‌رده‌وامی گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش دووباره‌ بگه‌رێته‌وه‌ سووریا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.