له چین، پۆلیسه‌كان له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار توانیان تاوانبارێك له هۆڵی كۆنسێرتێكدا كه هه‌زاران كه‌سی تێدابووه ده‌ستگیربكه‌ن.
AO ناسناوی تاوانبارهكهیه پۆلیس به‌دوایه‌وه بووه و داواكراو بووه،ئه‌و له‌كاتی بڕینی بلیتی كۆنسێرته‌كه، به‌دیكراوه و دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه.
كۆنسێرته‌كه هی هونه‌رمه‌ند Jacky Cheung بووه كه ٦٠،٠٠٠ (شه‌ست هه‌زار) كه‌س ئه‌و ڕۆژه ئاماده بووه، كامێڕهی چاودێری ئاستبه‌رز دانرابووه له شوێنه‌كه و تایبه‌تمه‌ندی ناسینه‌وه‌ی ڕووخساری مرۆڤیان تێدا هه‌بووه.
دوای چوونی تاوانبار بۆ هۆڵی كۆنسێرته‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خێزانه‌كه‌یدا به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، كامێڕا چاودێرییه‌كانی شوێنه‌كه ئه‌ویان به‌دیكردووه و ڕووخساریان ناسیوه‌ته‌وه، ڕاسته‌وخۆ سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كامێراكه په‌یامی ناردووه و پۆلیسه‌كانی لێ ئاگاداركردۆته‌وه.
تاوانبار تووشی شۆك بووه به گه‌یشتنی پۆلیسه‌كان و پێزانینی شوێنه‌كه‌ی،له گرته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ڵێت ” گه‌ر زانیبای وه‌ها كامێڕهیهك له‌و شوێنه‌دا بوونی هه‌یه، هه‌رگیز پێی نه‌ده‌خسته ئه‌وێ و نه‌ده‌چوو بۆ كۆنسێرته‌كه “.
به‌پێی هه‌واڵێكی BBC،بواری ئاسایشی چین تۆڕێكی گه‌وره‌ی كامێره‌ی چاودێری كردنی دامه‌زراندووه و نزیكه‌ی ١٧٠ملیۆن كامێڕهی چاودێری تائێستا جێگیركراون و ڕه‌نگه ئه‌و ڕێژه‌یه زیادبكات و بگاته ٤٠٠ملیۆن له سێ ساڵی داهاتوودا، وه زۆرێك له‌و كامێڕایانه زیره‌كن و سیستمی ناسینه‌وه‌ی ڕووخساریان تێدا هه‌یه.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.