زانایان و پسپۆرانی جوانكاری وا پێناسه‌ی موو ده‌كه‌ن كه ماده‌یكی پرۆتیینه له‌سه‌ر هه‌ندێ شوێنی جه‌سته‌ی مرۆڤ گه‌شه‌ده‌كات.
مووی مرۆڤ له سێ چین پێك دێت به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی موو كه به‌شێكی دیاره له‌گه‌ڵ چینی ناوه‌ند كه هێز و ره‌ق بوونی پێده‌به‌خشێت تا ده‌گاته ده‌ست نیشانكردنی جۆری ره‌نگی مووه‌كه دوا چین شوێنی دروست بوونی مووه كه ده‌كاته ناوه‌وه‌ی موو ، له‌م به‌شه ره‌گی موو دروست ده‌بێت پڕه له خوراده‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ماده‌ی بۆیه‌ی ره‌نگاوره‌نگ.
موو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ماده‌ی كیراتین پێك دێت كه ماده‌یه‌كیشه بۆ دروست بوونی نینۆك بوونی پێست زۆر ته‌ندورسته بۆئه‌وه‌ی موو به شێوه‌یه‌كی راست و ئاسایی گه‌شه بكات، هه‌ركاتێ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ئه‌و ماده‌ییه له‌ده‌ست بدات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی موو هه‌ڵوه‌رێت و له گه‌شه‌كردن بوه‌ستێت.
سووده‌كانی موو بۆ مرۆڤ زۆر پێویسته وه‌كو هێمایه‌ك له هێمایه‌كانی جوانی به‌كاردێت جا چ بۆ قژ ی سه‌ر یان بۆ برۆی چاو و بژانگی چاو هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی سه‌ر له‌هه‌ر گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا وه‌كو ساردی وگه‌رمی جگه له‌مه‌ش فاكته‌رێكی باشه بۆ پارستنی پێستی مرۆڤ به‌تاییبه‌تی له ڤایرۆسه زیان به‌خشه‌كان ئه‌گه‌رچی پارستنه‌كه‌ی لاوازه به‌ڵام تاراده‌یه‌ك به‌سووده هه‌روه‌ها برۆكانی مرۆڤ هه‌ردوو چاوه‌كان ده‌پارێزێت له ئاره‌قه نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت كه بژانگه‌كان چاو له تۆز باو ده‌پارێزێت بوونی موو له گوێچكه‌ی مرۆڤ به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوكێشه‌ی یه‌كسانی جه‌سته‌ی مرۆڤه چونكه مووی ناو گوێچكه چه‌ند شانه‌یه‌كی هستیاری تێداییه كه به‌ستراواته‌وه به مێشكی كاریگه‌ری له‌سه‌ری ده‌بێت له‌كۆتاییدا موو پێست له هه‌موو مێش و مه‌گه‌زێك ده‌پارێزێت.
هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك وه‌كو كه‌می خوێن بوونی هه‌ندێك ماده‌ی ژهراوی له جه‌سته‌ی مرۆڤ خاڵێكی تریش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی بۆماوه‌یی.
سه‌رچاوه / الموضوع
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.