Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:30

پێکهاته‌ى پێشبینیکراوى یاری نێوان لازیۆ - ڕۆما

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:45 خوله‌كى شه‌و ئه‌م یاریه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 32ى خولى ئیتاڵیادا ، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر لازیۆ میواندارى رۆما ده‌كات ، لازیۆ له‌م وه‌رزه‌ى خولدا به‌ئاستێكى باش یاریه‌كانى ئه‌نجامده‌دات ، له‌كۆی ئه‌نجامدانى 31 یاری له‌ 18 یاری براوه‌بووه‌ ، له‌شه‌ش یاری یه‌كسان بووه‌ ، له‌حه‌وت یاریشدا دووچارى دۆڕان بووه‌ ، لازیۆ له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى سێیه‌م دێت به‌ 60 خاڵ .
ڕۆما دوای سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر بارسێلۆنا له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ به‌تۆمارێكى باش ، یانه‌كه‌ په‌ڕیوه‌ بۆ قۆناغى پێش كۆتایی ، به‌ئاستێكى باش تێپه‌ڕده‌بێت و یانه‌ى ناوبراو له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى پێنجه‌م دێت به‌60 خاڵ . یانه‌ى ناوبراو له‌كۆی ئه‌نجامدانى 31 یاری له‌پێشوو له‌18 یاری براوه‌بووه‌ ، له‌شه‌ش یاری یه‌كسان بووه‌ ، له‌حه‌وت یاریدا دوچارى دۆڕان بووه‌ ، به‌جیاوازى ڕێژه‌ى زیاترى گۆل لازیۆ له‌پێشیه‌تى له‌ڕیزبه‌ندى خول .
پێگه‌ى هۆسكۆردى جیهانى پێشبینى ده‌كات پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێـت 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.