لە پارێزگای بەسرە بەشێك لە هاووڵاتیان پۆستەرەكانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان بەر پێڵاوداو لێیانكردهوه.
بەپێی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی له تۆره كۆمهڵایهتیهكان بڵاوكرایهوه، لە پارێزگای بەسرە ، بەشێك لە هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە دوای ئەوەی پێلاوەكانیان گرتە پۆستەرەكانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكرابوون ، سەرجەمیان لێكرانەوە و لابران.
ئهمهش له كاتێكدا هات 14ی نیسانی 2018، بانگەشەی قەوارە و هاوپەیمانی و کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد، کە بڕیارە لە 12ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.