سەدر لەبارەی كاندیدكردنی ئافرەتی جوانەوە رایدەگەیەنێت، نابێت مرۆڤ بە پێوەری شەهوەت و ئارەزوو دەنگ بدات.
رێبەری رەوتی سەدر سەبارەت بەكاندید كردنی ئافرەتی جوان لەلایەن قەوارە سیاسیەكانەوە، بێدەنگی دەشكێنێت و ئەوە دەخاتەڕوو، نابێت مرۆڤ بە پێوەری شەهوەت و ئارەزوو دەنگبدات.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی بەكارهێنانی ئافرەتی جوان بۆ بانگەشە و كاندیدكردنیان لەلایەن قەوارە سیاسیەكانەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەو بابەتە دەبێت هەم بۆی بگرین و هەم پێبكەنیت.
دەڵێت"نابێت مرۆڤ بە پێوەری شەهوەت و ئارەزوو دەنگبدات، بەڵكو دەبێت بە ویژدان دەنگبدات.
ئەو لێدوانەی سەدر لە كاتێكدایە، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوە و بڕیاریشە 12/5/2018 پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.