ئهمرۆ یهكشهممه كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 60 كاندیدو قەوارەی سیاسی بەهۆی سەرپێچیكردن لە بانگەشەی هەڵبژاردن سزادا.
كەریم تەمیمی، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سزای توندی 60 كاندیدو قەوارەی سیاسی داوه.
تەمیمی جەختیكردووەتەوە کە سزاكان پێبژاردنی دارایین دژی قەوارە و كاندیدەكان. هەر قەوارە و کاندیدێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن سەرپێچی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن بکات سزادەدرێت، سزای کۆمیسیۆن بۆ قەوارەکان 5 ملیۆن دیناره و بۆ کاندیدەکانیش 3 ملیۆن دینارە.
تەمیمی گوتیشی" ئەگەر كاندیدان و پارتەكان سەرپێچی دووبارە بكەنەوە ئەوكات كۆمیسیۆن سزای پێبژاردن دوو هێندەی خۆی زیاد دەكات، ئەگەر جاری سێیەمی سەرپێچییان كردەوە، ئەو كات متمانە لە كاندیدو پارتەكەش وەردەگرنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.