ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌روارى 17-4-2018 له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سى و سێى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، كاتژمێر 10:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر سێلتا ڤیگۆ میواندارى بارسێلۆنا ده‌كات ، به‌ر له‌ئه‌نجامدانى ئه‌م یاریه ئه‌م ئێواره‌یه ڤالڤێردى راهێنه‌رى بارسێلۆنا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند
له‌سه‌ر یاریه‌كه‌ى رۆما - بارسێلۆنا
ڤالڤێردى : تا نازناوى لالیگا به‌ده‌ست نه‌هێنین باسى ئه‌و شكسته ناكه‌ین كه‌دووچارمان بوو له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌قۆناغى هه‌شت له‌به‌رامبه‌ر رۆما، هه‌ڵه‌یه‌ك بوو كرا ، وه‌ئێمه له‌كاتى خۆیی ڕوونكردنه‌وه زیاتر ده‌ده‌م له‌سه‌ر كرانه ده‌ره‌وه‌مان له‌چامپیۆنس لیگ
پێكانى میسى
ڤالڤێردى : میسى پێكانى نیه و له‌ئاستێكى باشدایه له‌گه‌ڵمان بۆ یاریه‌كه‌ى سبه‌ى ئاماده‌یه بۆ یاری كردن له‌گه‌ڵمان ده‌بێت ئه‌و باشترینى یانه‌كه‌یه پێویستمان پێیه‌تى له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمان
له‌سه‌ر یاری سێلتا ڤیگۆ
ڤالڤێردى : سێلتا یانه‌یه‌كى باشه ، وه‌له‌یاریگاى خۆیان یاری باش ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌یانه گه‌وره‌كان بۆیه من به‌ئاسانى نابینم له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌مان له‌به‌رامبه‌ریان كه‌بردنه‌وه‌و سێ خاڵى یاریه‌كه ئاسان نابێت ..
پێكهاته‌ى یانه
ڤالڤێردى : سبه‌ى به‌باشترینه‌كان یاری ده‌كه‌ین گۆڕانكارى له‌پێكهاته ئه‌نجامده‌ده‌ین ، وه‌شانازى به‌سه‌رجه‌م یاریزانانمان ده‌كه‌ین له‌ڕیزى یانه‌دا ئێمه ده‌توانین به‌و پێكهاته‌یه مێژوویه‌كى باش و ده‌ستكه‌وتى نوێ تۆمار بكه‌ین
كۆتینیۆ
ئه‌ستێره‌یه‌كى دیار و كاریگه‌ر ده‌بێ بۆ یانه‌كه‌مان سود له‌تواناكانى ناوبراو وه‌رده‌گرین
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.