Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:26

سێرجۆ ئه‌گوێڕۆ بۆ یه‌ک مانگ له‌یاری کردن داده‌بڕێت

به‌هۆى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى له‌ئه‌ژنۆیدا له‌یاری كردن دور ده‌كه‌وێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


سێرجۆ ئه‌گوێڕۆى ئه‌رژه‌نتینى ، هێرشبه‌ى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى دووچارى دابڕان له‌یاری كردن ده‌بێت له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى به‌هۆى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ری له‌ئه‌ژنۆیدا ، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌سته‌ى پزیشكى یانه‌ بڕیار له‌سه‌ر یاریزانى ناوبراو ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یاری كردن له‌ڕیزى یانه‌دا .
ئه‌گوێڕۆ له‌گه‌ل یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابی ئینگلیزى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بوونه‌ پاڵه‌وانى خول به‌ر له‌پێنج هه‌فته‌ له‌ته‌واو بوونى یاریه‌كانى پریمه‌رلیگ له‌م وه‌رزه‌دا . 
ئه‌گوێڕۆى هێرشبه‌ر له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى ئینگلیزى له‌پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى گۆلكارانى خول دێت به‌ 21 گۆل ، كه‌محه‌مه‌د سه‌لاح له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت به‌ 30 گۆل ، هاری كه‌ین به‌25 گۆل له‌پله‌ى دووه‌م دێت 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.