Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:43

زه‌سه‌نى به‌ریتانى : محه‌مه‌د سه‌لاح به‌شێوه‌ى سه‌ره‌تایی ڕازی بوو وه‌رزى داهاتوو له‌ڕیزه‌کانى ریال مه‌درید یاری بکات

گفتو گۆی سه‌ره‌تایی هه‌یه‌ له‌نێوان ریال مه‌درید و محه‌مه‌د سه‌لاحى میسرى
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌نى به‌ریتانى بڵاوى كرده‌وه‌ ، محه‌مه‌د سه‌لاحى میسرى ، ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى لێڤه‌رپول به‌شێوه‌ى سه‌ره‌تایی ڕازی بووه‌ له‌په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى ریال مه‌درید ، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت په‌یوه‌ندیه‌كى سه‌ره‌تایی و گفتو گۆ هه‌یه‌ له‌نێوان كارگێرى ریال مه‌درید و ئه‌ستێره‌ میسریه‌كه‌ له‌پێناو ڕێكه‌وتنێك كه‌له‌هاوینه‌دا گرێبه‌ست له‌نێوانیان ئه‌نجامبدرێت . 
به‌پێى هه‌واڵى ڕۆژنامه‌كه‌ سه‌لاح و به‌رپرسانى ریال  له‌گفتوگۆی سه‌ره‌تاییان ڕێكه‌وتون به‌ڵام بڕیاری كۆتایی ماوه‌ كه‌به‌یه‌ك جارى ڕابگه‌یه‌ندرێت له‌ڕێكه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا

محه‌مه‌د سه‌لاحى هێرشبه‌ر له‌م وه‌رزه‌ ئاستێكى به‌رز نیشانده‌دات له‌گه‌ل لێڤه‌رپول ، هۆكارێكى سه‌ره‌كى بووه‌ له‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى بۆ قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ . 
وه‌جگه‌ له‌وه‌ى ناوبراو له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى ئینگلیزى گۆلكارى خوله‌كه‌یه‌ به‌تۆمارى 30 گۆل له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى گۆلكاران دێت 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.