Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 01:38

‌دادگای فیدڕاڵی: کاندیده‌کان ده‌نگی پێویستیش بهێنن نابنه‌ په‌رله‌مانتار

بڕیارە ڕۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت
کوردستان TV
100%


دادگای باڵای فیدراڵی له‌ عیراق روونیده‌كاته‌وه‌، هه‌ر كاندیدێكی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویستیش بهێنێت نابێته‌ په‌رله‌مانتار، تا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ده‌رنه‌چێت.

لە ڕاگەیاندراوێکدا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، تەنها ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کاندیدەکان ناکات بە پەرلەمانتار ئەگەر دەنگی پێویستیش بهێنن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، به‌ڵكو دەرچوونی په‌یوه‌سته‌ به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی و په‌سه‌ندكردنی ده‌ره‌نجامه‌كان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دادگا له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن له‌ مه‌رجه‌كانی بردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كانی سوێندخواردن تا جێگیربونیان وه‌كو په‌رله‌مانتار.

دادگای باڵای فیدراڵی ڕاشیگەیاندووە، پێشتر و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010 - 2014دا په‌سه‌ندكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیده‌كان دواخراوه‌ به‌هۆی هه‌بوونی تۆمه‌ت به‌رامبه‌ریان و یه‌كلایینه‌كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان، تا دواتر به‌شێكیان ڕه‌تكراونه‌ته‌وه.

بڕیارە ڕۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بە وتەی کۆمسیۆنیش، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید لە عێراق لە 88 قەوارە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.