Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 12:47

ڤالڤێردى دوای یه‌کسانبوونیان له‌گه‌ل سێلتا ڤیگۆ چى ووت ؟

شه‌وى رابردوو بارسێلۆنا له‌به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ دووچارى یه‌كسان بوون هات
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 33ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ بارسێلۆنا بوو به‌میوانى یانه‌ى سێلتا ڤیگۆ ، بارسێلۆنا یاری له‌گه‌ل سێڵتا به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا .
بارسێلۆنا له‌و یاریه‌دا ئاستێكى باشى نیشاننه‌دا له‌یاریه‌كه‌ له‌هه‌فته‌ى 33ى له‌به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ به‌هۆیه‌وه‌ دووچارى یه‌كسان بوون هات ، ڤالڤێردى راهێنه‌ر دوای یاریه‌كه‌ له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ى یه‌كسان بوونیان له‌یاریه‌كه‌  ڕایگه‌یاند :

سێلتا ڤیگۆ ئاستێكى باشی نیشاندا له‌یاریه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌رمان به‌سه‌ركردایه‌تى هێرشبه‌ری به‌توانایان ئه‌سپاس كه‌ڕۆڵى سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕێت بۆ یانه‌كه‌ى ، وه‌ئێمه‌ پشوومان دا به‌چه‌ند یاریزان و وه‌یاری نه‌كردنى به‌شێك له‌ئه‌ستێره‌كانمان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كى ، له‌پێناو یاری ڕۆژى شه‌ممه‌ یه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر سێڤیا یاری كۆتایی جامى شا ئه‌نجامده‌ده‌ین ، بۆیه‌ گرنگه‌ به‌لامان یاریه‌كه‌  ده‌مانه‌وێت نازناوى جامى شا به‌ده‌ست بێنین  هه‌موو هه‌وڵێكى بۆى ده‌ده‌ین 

بارسێلۆنا دوای یه‌كسانبوونى له‌یاری هه‌فته‌ى 33ى خولدا ، له‌پله‌ی یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى دێت به‌83 خاڵ ، سێلتاڤیگۆ له‌پله‌ى رێزبه‌ندى هه‌شته‌م دێت به‌ 44 خاڵ .


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.