خانمه گۆرانیبێژی هه‌رێمی كوردستان " دینا " یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی له ژێر ناوی " شای وڵات " بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌لبوومی " شای وڵات " له ( 8 ) هه‌شت تراكی گۆرانیی پێكهاتووه كه " هه‌ڵكه‌وت زاهیری " ی ئاوازدانه‌ر ئاوازی بۆ هه‌موو گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه داناوه ، یه‌كێك له تراكه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بییه به ناوی " یا زین " .
له ئێستادا ئه‌م ئه‌لبوومه ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه ، بریاره له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بڵایبكاتهوه .
دینا یه‌كێكه له‌م گۆرانیبێژنهی ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مه به هاوكاری و پشتیوانی " هه‌ڵكه‌وت زاهیر" ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانی خۆیه‌تی .
جێی باسه ئه‌م گۆرانیبێژه بریاره له مانكی داهاتوودا گۆرانییه‌كی ئایینی به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بڵاوبكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.