دڕۆن یه‌كێكه له ته‌كنه‌لۆژیا نوێكان كه له ئێستادا گه‌وره كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا كێبركێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن نوێترین و باشترین خزمه‌تگوزاری و تایبه‌تمه‌ندی له دڕۆنه‌كانیان بخه‌نه به‌رده‌ستی كڕیارانی دڕۆنه‌كان.
دڕۆن له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بووه به‌رده‌وام روو له‌زیاد بوون دابووه و به‌رده‌وام داواكاری له‌سه‌ری له هه‌ڵكشاندایه.به‌جۆرێك جگه له ناوه‌نده‌كانی سه‌ربازی و راگه‌یاندن و كاره پێویسته‌كان، خه‌ڵكانی ئاسایی به‌هه‌مان شێوه ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كڕن و چێژ له به‌كارهێنانیان وه‌رده‌گرن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشبینی ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ زیاد بوونی ژماره‌ی دڕۆنه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ئاسایی، ببێته هۆكاری كێشه و رووبه‌ڕووبه‌ونه‌وه‌ی رووداوی نه‌خوازراو.
ئاژانسی بڵۆمبێرگ له راپۆرتێكی شیكاریدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه له ئێستادا گه‌وره كۆمپانیاكانی FAA وه‌ك هه‌ریه‌كه له ئه‌لفابێت و ئه‌مازۆن و فۆرد و ….هتد،له‌هه‌وڵی داڕشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسا و رێنمایین بۆ به‌كارهێنه‌رانی دڕۆنه‌كان و به هاوكاری حكومه‌ت و به‌رپرسانی وڵاتان ئه‌م رێنماییاننه ده‌نوسرێنه‌وه و ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردن.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.