Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:34

تره‌مپ ناکۆکییه‌کانى نێوان تورکیا و ئه‌مریکا زیاتر ده‌کات

سه‌رۆكى ئه‌مریكا پشتیوانى خۆى بۆ قه‌شه‌ ئاندرۆ برانسۆن ده‌ربڕى كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌
تره‌مپ ناكۆكییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا زیاتر ده‌كات
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ تویتێكى سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌ ئاندرۆ برانسۆن بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ توركیا ده‌ستگیركراوه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ناكۆكییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا زیاتر ده‌كات. 

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا پشتیوانى خۆى بۆ قه‌شه‌ ئاندرۆ برانسۆن ده‌ربڕى، كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌ داواى دادگایى ده‌كرێت به‌ تۆمه‌تى ئه‌ندانبوونى له‌ بزافى گوله‌ن و  تێوه‌گلاندنى له‌ كوده‌تاكه‌ى ساڵى 2016ى توركیا. 

تره‌مپ له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیوێتى " قه‌شه‌ برانسۆن كه‌سێكى به‌ڕێزى ئه‌مریكییه‌ و ڕابه‌رێكى كریستیانه‌ له‌ توركیا به‌بێ هۆ دادگایى ده‌كرێت و زوڵمى لێده‌كرێت، به‌ سیخوڕ ناوى ده‌به‌ن، به‌ڵام من له‌و زیاتر سیخوڕم، هیوادارم ڕێگه‌ى بدرێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ى و لای خێزانه‌ ناوازه‌كه‌ى". 

ئاندرۆ برانسۆن قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مریكییه‌ ماوه‌ى 20 ساڵه‌ له‌ توركیا ده‌ژى له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن حكۆمه‌تى توركیاوه ده‌ستگیر كراوه‌ و داواى  سزاى زیندانى 35 ساڵى بۆ ده‌كرێت. 

 

وەرگێڕانی / سیروان عه‌زیز 
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.