"ئافرهتیزم" ناوی ئه‌و كتێبه‌یه كه‌نووسه‌ر خاتوون مه‌هاباد قه‌رداغی به چاپی گه‌یاندووه ، كه توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه.
له‌وكتێبه‌دا خاتوون مه‌هاباد قه‌رداغی باس له مێژووی تێكۆشان بۆمافی یه‌كسان له باشوری كوردستان (1918- 1018) ده‌كات ،به‌واتایه‌كی تر ئه‌م كتێبه چوار توێژینه‌وه و په‌یوه‌ندیدارن به‌یه‌كتره و ده‌چنه چوارچێوه‌ی باسكردنی مێژووی تێكۆشانی ژن و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و تێكۆشانهو دهستكهوتهكاتی ئه‌و تێكۆشان ده‌كات.
نووسه‌ر هه‌ر له‌م كتێبه‌دا خه‌بات و تێكۆشانی ئافره‌تانی بۆ شه‌ش قۆناغ دابه‌شكردووه.
دیزاینی به‌رگی ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن شاكار گه‌رمیانی ودیزایینی ناوه‌ش له‌لایه‌ن هێمن خدر بۆ ئه‌نجامدراوه له چاپخانه‌ی شه‌هاب به تیراژی ( 1000) دانه چاپكراوه له چاپكراوه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان زنجیره كتێپی ژماره(16) یه.
مه‌هاباد قه‌رداغی خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می به پێزه تاوه‌كو ئێستا (8) به‌رهه‌می شیعره (8) چیرۆك و رۆمان وه (9) لێكۆلینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسی وئه‌ده‌بی ودیدرای بڵاو كردۆته‌وه هه‌روه‌ها (6) بابه‌تی له عه‌ربی و ئینگلیزی وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی وه به‌هاوبه‌شی (3) كتێبی له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی تری بڵاوكردۆته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.