Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:21

دادوه‌رێکی داعش سزای له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

وه‌ك دادوه‌ر له‌ دادگای گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له‌ موسڵ كاری كردووه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قه‌دار رایگه‌یاند، دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ به‌ناو دادوه‌رێكی داعش ده‌ركردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قه‌دار ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ دادگای تاوانه‌كانی نه‌ینه‌وا، پشتبه‌ستن به‌ مادده‌ی چوار له‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ تاوانبارێكی داعش ده‌ركردووه‌.

گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ تاوانباره‌كه‌ له‌ میانی كۆنتڕۆڵكردنی شاری مووسڵ له‌ لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه‌، وه‌ك دادوه‌ر له‌ دادگای گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌ناو دادگا شه‌رعییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ كاری كردبوو.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه‌ سزاكه‌ به‌راییه‌وه‌ و ده‌توانرێت له‌ به‌رده‌م دادگای ته‌مییز تانه‌ی لێبدرێت

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.