پێگەی نزیك لە سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە كە بە بڕیاردراوە بە ناردنی فەوجی فورسان ی سێ بۆ وڵاتی عێراق لە میانەی وەرزی بەهاردا.
ئەو سەرچاوەیە كە ئاماژەی بە ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریكیانە نەكردووە لە عێراقدا بڵاوەیان پێ دەكرێت، نوسیویەتی: بەرپرسانی ئەمریكا ئامادەنەبوون بە ئاشكراكردنی ژمارەی سەربازەكانی لە عێراقدا.
ئاماژەی بەوەش كردووە بە پێی سیاسیەتی نوێی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: ڕێگە نادرێت بە بڵاوكردنەوەی ئاماری بوونی سەربازانی ئەمریكا لە دەرەوەی وڵات كە پێشتر بڵاو دەكرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.