ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19 /4 /2018 له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕێكخراوى هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق و میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی، خانووى ژماره‌یه‌ك خێزانیان له مووسل ڕووخاندووه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر مۆلكیاندا گرتووه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى ئه‌و خێزانانه سه‌ر به گروپى تیرۆریستى داعش بوون و كاریان له‌گه‌ل داعشدا كردووه.
لوما فه‌قیه جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ڕێكخراوه‌كه، ڕایگه‌یاندووه" ئه‌و خێزانانه‌ى كه كه‌سوكاریان له‌ناو داعشدایه، مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه بپارێزرێن، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق، كه ڕێگه به‌و جۆره ره‌فتارانه نه‌دات، چونكه ناكۆكیی تایفه‌گه‌رى زیاتر ده‌كات له‌نێو لایه‌نه جیاوازه‌كانى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.