عێراق وه‌ك یه‌كێك له گەندەڵترین وڵاتانی جیهان چه‌ندین به‌رپرسی پله‌به‌رزی له گه‌نده‌ڵی گه‌وره تێوه‌گڵاون و به ملیۆنه‌ها دۆلار گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كاندا كراوه.
نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت "بەپێی راپرسیی رێكخراوی شەفافییەتی جیهانی، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی شەفافییەت لە هیچ داهاتێكیدا نییە و، لە ساڵی 2003وه تا ئێستا، نۆسه‌دو نۆهه‌دو شه‌ش ترلیۆن دینار چووەتە ناو خەزێنەی عێراق، بەڵام گەر بەراورد بكرێت بە خەرجكردنی پارەكە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق، ده‌كرا دەوڵەتێكی نوێ بەو پارەیە دامەزرێت" جگە لەو داهاتەی هاتووە بۆ ناو خەزینەكەی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌شڵێت: ئەو وڵاتە كه‌وتۆته ژێر قەرز، كە بە چەندین ساڵ ناتوانێ ئەو هەموو قەرزە بداتەوە و چونكه هەمووی بە هەدەر دراوە بە دزی و تاڵانكردن.
نەجیب ده‌شڵێت دوای داعش، گه‌نده‌ڵی مەترسیدارترین هەڕەشەیه له‌سەر عێراق ، نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو نزیكەی ده ملیۆن كەس لە عێراقدا مووچەخۆرن، كە ژمارەیەكی زۆر لەو رێژەیه بندیوارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.