Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:22

حه‌مه‌ هاشمی شێوه‌کار له‌ ئه‌ڵمانیا پێشانگایه‌ک ده‌کاته‌وه‌

خواستی نمایشی جوانبه‌خشی و ئیستاتیكی له‌ تابلۆكانیدا فه‌رامۆش نه‌كراوه‌ .
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد " حه‌مه‌ هاشم " له‌ ئه‌ڵمانیا پێشانگایه‌كی تایبه‌تی بۆ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی خۆی كرده‌وه‌ .

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/4/2018 به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری لالش له‌ هۆڵی لالش زێنتروم له‌ شاری بێلیفێڵد له‌ ئه‌ڵمانیا، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند " حه‌مه‌ هاشم " كرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا  ( 30 ) تابلۆی قه‌باره‌ هاوشێوه‌ی 70 سم به‌ 33 سم نمایشكرا .

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار " به‌ختیار سه‌عید " له‌سه‌ر پێشانگاكه‌ قسه‌ ده‌كات و ئاشكرایده‌كات ،حه‌مه‌ هاشم ده‌ربڕی كێشه‌ قوڵه‌كانی مرۆڤه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌سایه‌تی تاكی كورد كه‌ به‌ هۆی شه‌رو ئاشوبی زۆره‌وه‌ دوچاری شپرزه‌یی ده‌روونی و له‌ ده‌ستدانی هیواكانی بووه‌ بۆ ژیان ، وتیشی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ "حه‌مه‌ هاشم " هه‌وڵی داوه‌ له‌ رێگه‌ی فیگه‌ره‌ ته‌نهاكانیه‌وه‌ دووباره‌ ئه‌وه‌مان بۆ پیشان بداته‌وه‌ و په‌یامێكیش به‌ جیهان بدات .

جێی باسه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌سه‌ر شێوازی ئه‌بستراكتی ده‌ربرینخوازی ئه‌نجامدراوه‌ و خواستی نمایشی جوانبه‌خشی و ئیستاتیكی  له‌ تابلۆكانیدا فه‌رامۆش نه‌كراوه‌ .
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.