Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:34

محه‌مه‌د جه‌میل خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند کلیپێکه‌

به‌ نیازه‌ كلیپێك به‌ شێوه‌زاری كرمانجی بۆ دینا ئه‌نجامبدات
کوردستان TV
100%


ده‌رهێنه‌ر و شانۆكاری كورد " محه‌مه‌د جه‌میل " له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردن و ده‌رهێنانی چه‌ند كلیپێكه‌ بۆ هه‌ردوو گۆرانیبێژ " دینا و میرا " .

جه‌میل ئاشكرایده‌كات  خه‌ریكی ده‌رهێنانی كلیپێكه‌ به‌ ناوی  " ماچ " له‌ گوتنی هونه‌رمه‌ند " میرا " و له‌ میلۆدی " هه‌ڵكه‌وت زاهیر ، هه‌روه‌ها ناوبراو كلیپێكی دیكه‌ی له‌به‌رده‌سته‌ كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات  له‌ گوتنی گۆرانیبێژ " دینا " و میلۆدی هه‌ڵكه‌وت زاهیر .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ وتیشی به‌ نیازه‌ كارێكی دیكه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند " دینا " ئه‌نجامبدات كه‌ بریتییه‌ له‌ كلیپێك به‌ شێوه‌زاری كرمانجی و میلۆدی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئاوازدانه‌ر " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ئاماده‌ كراوه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ ،" محه‌مه‌د جه‌میل "  جگه‌ له‌مانه‌ له‌ تۆری میدیای كوردماكس خه‌ریكی ده‌رهێنانی  هه‌ردوو به‌رنامه‌ی " چێژبركێ  و شارا شۆ " یه‌ كه‌ هه‌فتانه‌ له‌م كه‌ناڵه‌ پێشكه‌شده‌كرێن .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.