دوای چه‌ند ساڵێك له وه‌ستانی كاره هونه‌رییه‌كانی و نه‌بوونی هیچ به‌رهه‌مێكی تازه ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "جوان حاجؤ" نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی ده‌دركێنی و بۆ هه‌وادارانی ئاشكرایده‌كات به‌م نزیكانه ئه‌لبوومێكی نوێ به ناوی " فه‌له‌ك " بڵاوده‌كاته‌وه .
حاجۆ وتیشی ، به‌م نزیكانه ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی له نێو ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی " یوتیوب " بڵاوده‌كاته‌وه .
جوان حاجۆ ،خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپه ، له ساڵی 1957 له شاری قامیشلو له رۆژئاوای كوردستان له دایك بووه و له ئێستادا له یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.