Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 10:30

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوا له‌ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووک ده‌کات روونکردنه‌وه‌ی زیاتر بدات

نابێت زانیاری به‌كارهێنه‌ران بازرگانی پێوه‌بكرێت
کوردستان TV
100%

پاش ئه‌وه‌ی دزه‌پێكردنی داتا و زانیاری به‌كارهێنه‌ران ، ده‌ستبه‌جێ كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای له‌ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك كرد ئاماده‌بێت ، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند داتا و زانیاری هیچ به‌كارهێنه‌رێك نه‌فرۆشراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك زیاتر له‌ ۲ مللیار به‌كارهێنه‌ره‌ و كۆنتڕۆڵكردنی زه‌حمه‌ته‌ .

له‌ ئێستادا بۆ جارێكی تر په‌رله‌مانی ئه‌وروپا  كه‌ تیادا داوا له‌  دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك ” مارك زوكه‌ربێرگ ” كرد، كه‌ تیایدا داواده‌كات له‌دوای دزه‌كردنی هه‌ندێك زانیاری تایبه‌تی ئابڕوبه‌ر ، داوا له‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كه‌ن روونكردنه‌وه‌ بدات ده‌رباره‌ی دزه‌پێكردنی زانیاری به‌كارهێنه‌ران  ، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا كۆمپانیای فه‌یسبووك ل ٪۱۸ پشكه‌كانی له‌ده‌ست داون .

كۆبوونه‌وه‌ی  ئه‌نجوومه‌نی گشتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا  سه‌باره‌ت به‌ دزه‌پێكردنی داتا و زانیاری به‌كارهێنه‌ران بوو كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌  زانیاری هه‌ڵه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كۆ بوونه‌وه‌كه‌ی ه‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ زیاتررێزگرتن بوو له‌ هاوڵاتیان دوای ئه‌وه‌ی داتا و زانیاره‌كانیان دزه‌ی پێكراوه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ دزه‌پێكردنی داتا و زنیاری به‌كارهێنه‌ران بانگهێشتی  دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌می كۆمپانیاكه‌یان كرد بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئم كێشه‌ی ئێستا به‌كارهێنه‌رانی تووشی دڵه‌راوكێ كردوه‌.

له‌ كۆمبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌بێت رێگری بكرێت له‌ دزه‌پێكردنی داتا و زانیاری به‌كارهێنه‌ر ، چونكه‌ له‌ ئێستادا كۆمپانیای كامبریج ئاپورچونێكی به‌رپاكردوه‌ ، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ نابێت زانیاری به‌كارهێنه‌ران بازرگانی پێوه‌بكرێت.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.