شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای دیاله خانه‌قین به‌رپرسێكی شاری دیاله كه‌وته نێو بۆسه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش و له ئه‌نجامدا به‌رپرسه‌كه و سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كانی كوژران.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی ئه‌و به‌رپرسه چوونه شوێنه‌كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕو پێكدادان له نێوان پۆلیس و داعش درووست بووه و چوار پۆلیسی دیكه‌ش كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان لێ برینداربوو.
هه‌ر شه‌وی رابردوو له سنووری گوندی خه‌زره‌ی سه‌ر به ناحییه‌ی زاب شه‌ڕو پێكدادان له نێوان ملیشیاكانی فه‌وجی زابی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی داعش روویدا و له ئه‌نجام دوو له داعشه‌كان خۆیان ته‌قانده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێڕاق كۆتایی هاتنی داعشی له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام له ئێستادا داعش به گڕو تینێكی زیاتره‌و سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و رۆژانه هه‌واڵی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزكانی پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی بڵاو ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.