Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:24

پوتین سه‌ردانى واشنتۆن ده‌کات و تره‌مپیش سه‌ردانى مۆسکۆ ده‌کات

هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیووە سەردانی ولاته‌كانى یه‌كتر بكه‌ن
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بۆ واشنتۆنى پایتەختی ئه‌مه‌ریكا کردووە .

سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئه‌مرۆ هەینی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین ، سەرۆکی رووسیای کردووە بۆ واشنتۆن و پوتین ئامادەیە سەردانی واشنتۆن بکات، هاوکات ترەمپیش خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە بەوەی سەردانی مۆسکۆ بکات.

وەزیری دەرەوەی رووسیا راشیگەیاند، بەر لە هێرشە ئاسمانییەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، بە ئەمریکامان راگەیاندووە کامە ناوچانە لە سووریا بۆ مۆسکۆ هێڵی سوورن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.