Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 10:34

خه‌وتن له‌سه‌ر جۆلانه‌ ئارام به‌خشه‌

هه‌موو ته‌نێك به‌ گوێره‌ی كێش و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ل ئه‌و رووكاره‌ی له‌ سه‌ریه‌تی په‌ستانێكی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر
کوردستان TV
100%


هه‌موو ته‌نێك به‌ گوێره‌ی كێش و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ل ئه‌و رووكاره‌ی له‌ سه‌ریه‌تی په‌ستانێكی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر .

به‌م شێوه‌یه‌ كێشی ته‌نه‌كه‌ چه‌نده‌ به‌سه‌ر روبه‌رێكی فراوانتردا بڵاوببێته‌وه‌ ، به‌م ئه‌ندازه‌یه‌ په‌ستانی بۆ سه‌ر رووبه‌ره‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ .

بۆیه‌ كاتێ له‌سه‌ر نوێنێكی نه‌رم یاخود جۆڵانه‌یه‌ك راده‌كشێین هه‌ست به‌ ئاسووده‌ییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌شێكی جه‌سته‌مان به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ده‌بێت و كێشمان به‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراواندا بڵاوده‌بێته‌وه‌ .

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هۆكاری ئه‌و ناره‌حه‌تییه‌ی كاتێك له‌سه‌ر ته‌پله‌كێك داده‌نیشین هه‌ستی پێده‌كه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ كێشی جه‌سته‌مان به‌سه‌ر رووبه‌رێكی بچووكدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ .

به‌م شێوه‌یه‌ له‌م كاته‌دا ئه‌و په‌ستانه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌رمان زۆر زیاتره‌ . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كاتێك خانمان پێڵاوی پاژنه‌به‌رز له‌ پێ ده‌كه‌ن رۆیشتنیان به‌ رێگادا زه‌حمه‌تتر ده‌بێت .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.