Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:38

فەرەنسا بۆ سوریا ئه‌و ئۆپەراسیۆنە وه‌ک یاری ئاگرینیه‌کان بوو

سوپاسی سوپای وڵاتەکەی کرد
کوردستان TV
#12
100%


وەزیری بەرگریی فەرەنسا، سەردانی ئەو پێگە سەربازییەی وڵاتەکەی کرد کە لەوێوە مووشەک ئاراستەی سووریا کراوە.

ئەمڕۆ شەممە فلۆرێنس پارلی ، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لەگەڵ ئەو سەرباز و دەریاوانانە کۆبووەوە کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر سووریا کردبوو ، ئۆپەراسیۆنەکەی بە سەرکەوتوو وەسفکرد و سوپاسی سوپای وڵاتەکەی کرد.

فلۆرێنس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا  ڕایگەیاند "لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە مەبەستێکیان هەبووە و پەیامێکیان پێ بووە کە پێویستە سووریا لێی تێبگات
وەزیری بەرگریی فەرەنسا  ئاماژەی بەوەشدا ئەمجۆرە ئۆپەراسیۆنە یاری ئاگرینەی رۆژی نیشتیمانیی نییە ، تەقاندنی مووشەکیش نییە بۆ ئەوەی بزانیت ئاگرێکی چەند زۆر دەکاتەوە. ئەوەی ئێمە ئەنجاممان دا ژمارەیەک مووشەکی پێویست بوون زۆر پێویست ، نە زیاتر و نە کەمتر. ئەوە ئەو کارە بوو کە ئێمە کردمان.

به‌ره‌به‌یانی 14/4/2018 هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بنكە كیمیاییەكانی رژێمی بەشار ئەسەد ئەنجامدا.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.