Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:39

ئه‌مریکا بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ رووسیا و ئێران و کۆریای باکوور ئیدانه‌ ده‌کات

به‌ هۆكاری ناسه‌قامگیریی له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا
ئه‌مریكا بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ رووسیا و ئێران و كۆریای باكوور ئیدانه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ژماره‌یه‌ك وڵات و له‌ناویاندا چین و رووسیا و ئێران و كۆریای باكوور، حكومه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ی به‌ هۆكاری ناسه‌قامگیریی له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ژمار كرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ ساڵی 2017، جه‌ختی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی كه‌ حكومه‌ته‌ جۆراجۆره‌كان درووستیان كردووه‌ و له‌ راپۆرته‌كانی رێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌كانی مافی مرۆڤدا ئاماژه‌یان پێكردووه‌.

راپۆرته‌كانی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ ساڵی رابردوودا به‌تایبه‌تیی ئاماژه‌ ده‌كه‌ن به‌ پێشێل كردنی مافی ئافره‌تان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئازادیی ره‌گه‌زیی له‌ وڵاتانی چین و رووسیا و ئێران و كۆریای باكوور.

جۆن سالیوان كه‌ به‌رپرسێكی پله‌باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژییه‌تی نوێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، گه‌نده‌ڵیی و میكانیزیمی لاوازی به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵاتان، هۆكاری تێكچوونی باری ئاسایشی جیهان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.