ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه ، به‌ئاماده‌بوونى شاى ئیسپانیا و به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ، وهئامادهبوونى ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى دیارى ئیسپانیا ، له‌یاریگاى تایبه‌ت بهئهتلهتیكۆ مه‌درید هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆناو سێڤیا له‌یاری كۆتایی جامى شاى ئیسپانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن
بارسێلۆنا توانى بهئهنجامێكى گه‌وره براوه‌بێت به‌سه‌ر سێڤیا كاتێك یاریه‌كه‌ى له‌گه‌لى به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى پێنج گۆلى بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌رێگای یاریزانان سوارێز - میسی - سوارێز - ئنێستا- کۆتینهۆ تۆماركران
بارسێلۆنا بۆ جارى 30 یه‌مین ده‌بێته پاڵه‌وانى جامى شاى ئیسپانیا له‌مێژووى یانه‌كه‌دا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.