Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 15:38

پێکهاته‌ى پێشبینیکراوى یاری نێوان یۆڤانتۆس - ناپۆلی

كاتژمێر 9:45 ئه‌مشه‌و یۆڤانتۆس و ناپۆلى بۆ سێ خاڵى یاریه‌كه‌ له‌ڕكابه‌رى توند داده‌بن له‌به‌ده‌ست هێنانى
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 خوله‌كى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سى و چوارى خولى ئیتاڵیادا ، یۆڤانتۆس میواندارى ناپۆلى ده‌كات ، هه‌ردوو یانه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خولدا دێن ، یۆڤانتۆس له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێـت به‌ 85 خاڵ ، ناپۆلى له‌پله‌ى دووه‌م دێت به‌ 81 خاڵ .
یۆڤی له‌و یاریه‌دا به‌و ئامانجه‌ یاری ئه‌نجام ده‌دات براوه‌بێت له‌یاریه‌كه‌دا له‌پێناو هه‌نگاوێك دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ناپۆلى له‌پێناو بڕینى قۆناغێكى باش له‌پاڵه‌وانى بوونیان له‌م وه‌رزه‌ى خولدا .
ناپۆلى هاوشێوه‌ى یۆڤی هه‌وڵی براوه‌بوون ده‌دات له‌م یاریه‌دا بتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ ڕێژه‌ى جیاوازی خاڵیان كه‌م بكاته‌وه‌ له‌گه‌ل یۆڤى بۆ یه‌ك خاڵ كه‌له‌ئێستادا جیاوازیان چوار خاڵه‌ .
پێگه‌ى هۆسكۆردى جیهانى پێشبینى ده‌كات پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌  به‌م شێوه‌یه‌ بێت 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.