Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:51

ئه‌ڵمانیا زیاتر له‌ 2 هه‌زار وه‌رگێڕی فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌رانی له‌کار لادا

دیارنییه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئامانجیان له‌مكاره‌ وه‌رگرتنی پاره‌ بووه‌ یان نا
ئه‌ڵمانیا زیاتر له‌ 2 هه‌زار وه‌رگێڕی فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌رانی له‌كار لادا
کوردستان TV
100%

فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌ڵمانیا زیاتر له‌ 2 هه‌زار وه‌رگێڕی یاسایی له‌ فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران وڵاته‌كه‌ی له‌كار لادا.

ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ دوای ئه‌و ریسواییه‌ی كه‌ له‌ به‌شی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران روویدا، ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی وه‌رگێڕی له‌كار لاداوه‌. بابه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌ بوو كه‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ئاشكرا بووه‌ كه‌ مافی په‌نابه‌رێتیی دراوه‌ به‌ كه‌سانێك كه‌ به‌ڵگه‌ی هاشا هه‌ڵنگه‌ریان بۆ داواكه‌یان پێنه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، هۆكاری ده‌ركرانی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌شاوه‌یی و شاره‌زایی ته‌واویان له‌ كاره‌كه‌ی خۆیاندا نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ شاری " بێرمان " به‌ فه‌رمانی یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ مافی په‌نابه‌رێتی دراوه‌ به‌ 1200 په‌نابه‌ر، كه‌ واپێده‌چێت ئه‌و كه‌سه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێنابێت بۆ پێدانی به‌ كه‌سانێك كه‌ شایسته‌ نه‌بوونه‌ و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاندوو ئه‌و به‌رپرسه‌ و پێنج له‌ هاوكاره‌كانی ده‌كه‌ونه‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا دیارنییه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئامانجیان له‌مكاره‌ وه‌رگرتنی پاره‌ بووه‌ یان نا.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.