Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:01

کۆریای باکوور دوای 40 ساڵ بوو به‌ خاوه‌نی خانمی یه‌که‌م

دوایین جار ساڵی 1974 ئه‌م نازناوه‌ به‌كارهاتبوو
كۆریای باكوور دوای 40 ساڵ بوو به‌ خاوه‌نی خانمی یه‌كه‌م
کوردستان TV
100%

كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور پێگه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ خانمی یه‌كه‌م به‌رز كرده‌وه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ دوای 40 ساڵ له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌دا ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كۆریای باكوور ده‌بێت به‌ خاوه‌نی خانمی یه‌كه‌م.

راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ تا پێش ئێستا هاوسه‌ری كیم جونگ ئونیان به‌ هاوڕێ ناوده‌هێنا، هه‌فته‌ی رابردوو له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی رێبه‌ری كۆریایان به‌ " خانمی یه‌كه‌می رێزدار " هێنا.

ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ دوای 40 ساڵ نازناوی خانمی یه‌كه‌م له‌م وڵاته‌دا به‌كاردێت و دوایین جاریش ساڵی 1974 ئه‌م نازناوه‌ بۆ كیم سونگ ئائێ هاوسه‌ری دووه‌می كیم ئیل سونگ دامه‌زرێنه‌ری كۆریای باكوور به‌كارهاتبوو.

شرۆڤه‌كاران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی خاتوو كیم به‌شێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی رێبه‌ری ئه‌م وڵاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی پیشانبدات وڵاته‌كه‌ی وڵاتێكی ئاساییه‌ و شتێكی نامۆی تێدا به‌دی ناكرێت. 

ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه‌ كیم جونگ ئون خۆی بۆ دوو دیداری گرنگ و مێژوویی ئاماده‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری وڵاتانی كۆریای باشوور و ئه‌مریكا.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.