دامه‌زراوه‌ی هێنلی و هاوبه‌شه‌كانی ریزبه‌ندییه‌كی بۆ ئه‌و وڵاتانه كرد كه خاوه‌نی باشترین و خراپترین وڵاتینامه‌ن و كه تێیدا عێراق له ریزبه‌ندی 165 و كۆتایی وڵاتانی جیهانه.
دامه‌زراوه‌ی هینلی و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی له‌سه‌ر ئاستی 168 وڵات كردووه كه عێراق له ئاستی 165مینه و له‌دوای هه‌ردوو وڵاتی یه‌مه‌ن و سوریاوه هاتووه .
باشترین وڵاتینامه‌ش له ریزبه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان وڵاتینامه‌ی فه‌ره‌نسایه و دوای ئه‌ویش وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئایسلاند و له پله‌ی دووه‌م و سێیه‌مدان.
هه‌روه‌ها وڵاتانی دانیمارك، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، سوید، فینلاند، ئیتاڵیا و سویسرا له ریزبه‌ندی چواره‌م تا ده‌یه‌م هاتوون له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا.
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بیش ئه‌فریقيا و ئیمارات به پله‌ی یه‌كه‌م هاتوون كه له ریزبه‌ندییه‌كه‌ی جیهاندا له پله‌ی 546 دان، دواتریش كوه‌یت به پله‌ی دووه‌م هاتووه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له پله‌ی 82 دایه، قه‌ته‌ریش له پله‌ی سێیه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه و له ریزبه‌ندی جیهانیش له پله‌ی 587 دایه. سعودییه‌ش له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی چواره‌مه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له پله‌ی 89 یه. دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌حره‌ین، عه‌مان، تونس، مه‌غریب و جه‌زائیر دێن.
وڵاتی عێراقیش ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌ی لیسته‌كه له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا و كه سووریا سێ پله له‌پێشیه‌تی و یه‌مه‌نیش چوار پله.
پێشتریش به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ئاستی 231 شار و پایته‌ختی وڵاتان كراوه، به‌غدای پایته‌خت خراپترین شاری جیهانه بۆ گوزه‌ران و ژیان، كه له ریزبه‌ندی 231ه‌مین هاتووه و پاسپۆرته‌كه‌شی به خراپترین پاسپۆرتی جیهان ده‌ستنیشان كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.