Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:26

وەزارەتی نەوت بڕی هەناردەو داهاتی نەوت لەمانگی ئازار ئاشکرادەکات

بریتی بووە لە 107 ملیۆن و50 هەزار بەرمیل نەوت
کوردستان TV
#8
100%


ئەمرۆ یەكشەممە كۆمپانیایی بەبازاڕكردنی نەوت "سۆمۆ" بەگۆێرەی ئاماریەك بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئازاری رابردوو ئاشكرا كرد.

عاصیم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ، بڕی هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق لەمانگی ئازار بریتی بووە لە 107 ملیۆن و50هەزار بەرمیل نەوت.

داهاتی نەوتە هەناردەكراوەكان بریتی بووە لە 6 ملیارو 435 ملیۆن و 210 هەزار دۆلار ، ئەم ئامارە بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركوكی تێدا تۆمار نەكراوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق راشیگەیاند: تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت گەیشتوەتە 60.114 دۆلار .

باسی لەوەشكرد ئەو نەوتە لەلایەن 39 كۆمپانیای جیهانی جیاوازەوە لە بەندەری به‌سره‌وه‌ خۆر عەمیە باركراوە.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.