Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:25

بۆ یه‌که‌مجار ئافره‌تێک بوو به‌ سه‌رۆکی حزبی سۆشیال دیموکراتی ئه‌ڵمانیا

دوای 155 ساڵ له‌ دامه‌زرانی ئه‌م حزبه‌
بۆ یه‌كه‌مجار ئافره‌تێك بوو به‌ سه‌رۆكی حزبی سۆشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا
کوردستان TV
100%

حزبی سۆشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا له‌ كردارێكی مێژوویدا و بۆ یه‌كه‌مجار ئافره‌تێكی به‌ رێبه‌رایه‌تیی حزبه‌كه‌ هه‌ڵبژارد. 

له‌ كۆنگره‌ی حزبی سۆشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیادا له‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م حزبه‌، خاتوو ئاندریا ناهڵس له‌ رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی 66%ـی ده‌نگه‌كان بوو به‌ سه‌رۆكی حزبه‌كه‌.

جێگه‌ی باسه‌ كه‌ دوای 155 ساڵ له‌ دامه‌زرانی ئه‌م حزبه‌، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ ئافره‌تێك له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تیی داده‌نیشێت. 

شایه‌نی باسه‌ كه‌ خاتوو ئاندریا ناهڵس ته‌مه‌نی 47 ساڵه‌ و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین پۆستی گرنگی له‌ حزبه‌كه‌یدا پێسپێردرابوو.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.