Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:30

ناپۆلى به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر یۆڤانتۆس جیاوازى خاڵه‌کانى که‌م کرده‌وه‌ بۆ یه‌ک خاڵ

به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر توانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر یۆڤانتۆس
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سی و چوارى خولى ئیتاڵیا ، له‌یاری لوتكه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ، یۆڤانتۆس میواندارى ناپۆلى كرد ، یۆڤى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو به‌و ئه‌مانجه‌ میواندارى ڕكابه‌رى ئه‌م وه‌رزه‌ى یانه‌ى ناپۆلى كرد بتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا تۆمار بكات له‌پێناو دوركه‌وتنه‌وه‌ لێى به‌جیاوازى خاڵ له‌پێناو هه‌نگاونانى بۆ پاڵه‌وانى بوونى له‌م وه‌رزه‌ ، ئاست به‌رزى و باشى ناپۆلى له‌یاریه‌كه‌ توانیان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یۆڤى تۆمار بكه‌ن به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ  به‌رامبه‌ر ،  جیاوازى خاڵه‌كانى نێوان هه‌ردوو یانه‌ كه‌م بووه‌وه‌ بۆ یه‌ك خاڵ ، یۆڤى له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى دێت به‌ 85 خاڵ ، ناپۆلى له‌پله‌ى دووه‌م دێت به‌ 84 خاڵ .


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.