Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:54

ئه‌ڵمانیا ده‌رفه‌تی کار بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عێراقییانه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان

له‌ رێگه‌ی درووستكردنی چه‌ندین سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ و راهێنانی كار و پیشه‌وه‌
ئه‌ڵمانیا ده‌رفه‌تی كار بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عێراقییانه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان
کوردستان TV
100%

ئه‌ڵمانیا به‌نیازه‌ له‌ رێگه‌ی درووستكردنی چه‌ندین سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ و راهێنانی كار و پیشه‌وه‌، هه‌زاران په‌نابه‌ری عێراقی هانبدات تا بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێد و وڵاتی خۆیان.

سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابووری ئه‌ڵمانیاش بۆ عێراق و به‌تایبه‌تیی بۆ كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بووه‌ كه‌ به‌ هاوكاریی به‌رپرسانی عێراقی و كوردستانیی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ بۆ په‌نابه‌ره‌ گه‌ڕاوه‌كان بونیادبنێن.

ئه‌ڵمانیا و عێراق رێككه‌وتوون له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقیی و هه‌روه‌ها لكاندنه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیانه‌وه‌. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ هانده‌درێن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ داوای په‌نابه‌رێتییان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

گێرد موله‌ر وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابووریی ئه‌ڵمانیا رۆژی رابردوو واته‌ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر و به‌ هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان سه‌نته‌رێكی راوێژكاریی بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی گه‌ڕاوه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا بونیادنا و بڕیاره‌ سه‌نته‌رێكی هاوشێوه‌ له‌ به‌غداش بونیاد بنرێت.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.