Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:12

داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌کات

له‌ تۆمارێكى ده‌نگیدا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات
داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كات
کوردستان TV
100%

وته‌بێژى داعش له‌ تۆمارێكى ده‌نگیدا كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیلیگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌ 12ـى ئایارى 2018 به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌ پێى هه‌واڵێكى به‌غداد ئه‌لیوم، ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌ل موهاجیر وته‌بێژى داعش له‌ تۆمارێكى ده‌نگیدا كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 22ـى نیسانى 2018، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌ژدارى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌كه‌ن له‌ ده‌نگده‌ران و كاندیده‌كان به‌ كافر ناویان ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنیان لێ ده‌كات. 

به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ تۆڕه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانى زمانحاڵى داعش تۆماره‌ ده‌نگیكه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ حه‌فته‌ى پێشوو ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى له‌و جۆره‌ بڵاوكرابووه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ تۆڕه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانى سه‌ر به‌ داعش. 

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 12ـى مانگى داهاتوو عێراق ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانێكى نوێ ده‌دات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هێشتا داعش له‌ هه‌ندى شوێن له‌ باشوورى عێراق ماوه‌. 

 

وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.