Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:23

تاڵیبان هێرشی کرده‌ سه‌ر سه‌ربازان و پۆلیسی ئه‌فغانستان

به‌م هۆیه‌وه‌ 16 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژران
تاڵیبان هێرشی كرده‌ سه‌ر سه‌ربازان و پۆلیسی ئه‌فغانستان
کوردستان TV
100%

له‌ دوو هێرشی جیاجیادا تاڵیبان هێرشی كرده‌ سه‌ر سه‌ربازان و پۆلیسی ئه‌فغانستان له‌ ویلایه‌تی بادغه‌یسی ئه‌م وڵاته‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ 16 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژران.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان، هه‌ردووك هێرشه‌كه‌ شه‌وی رابردوو روویانداوه‌ و له‌ یه‌كێك له‌و هێرشانه‌دا له‌ شاری قه‌ڵای نوێی ویلایه‌تی بادغه‌یس 9 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ كوژران.

ئامانجه‌كه‌ی دیكه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بنكه‌یه‌كی پۆلیس بوو له‌ شاری قادسی هه‌مان ویلایه‌ت، كه‌ تیایدا حه‌وت ئه‌فسه‌ری پۆلیس كوژران.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.