Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:45

کۆریای باشوور چالاکیی بڵندگۆکانی خۆی له‌ سه‌ر سنووری کۆریای باکوور راگرت

كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی سیاسی و پڕۆپاگه‌نده‌یه‌
كۆریای باشوور چالاكیی بڵندگۆكانی خۆی له‌ سه‌ر سنووری كۆریای باكوور راگرت
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی دیداری رێبه‌رانی هه‌ردوو كۆریا چالاكی بڵندگۆ جێگیركراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر سنووری نێوان خۆیان و  كۆریای باكوور راگرتووه‌.

زیاتر له‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كه‌ ده‌نگی ئه‌م بڵندگۆ سنوورییانه‌ نه‌بڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی سیاسی و پڕۆپاگه‌نده‌یه‌.

هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی چالاكیی ئه‌م بڵندگۆیانه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆسیقای پۆپ و هه‌واڵی سیاسیی بووه‌ كه‌ دانیشتووانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كۆریای باكوور هه‌موو ئه‌وانه‌یان ده‌بیست و ئامانجی كۆریای باشووریش هه‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌م شتانه‌ به‌ گوێی سنوور نشینه‌كان بگات.

كۆریای باكووریش پڕۆپاگه‌نده‌ی هاوشێوه‌ی هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی بڵندگۆوه‌ كه‌ له‌سه‌ر سنووری خۆی له‌سه‌ر كۆریای باشوور دایناوه‌. به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه‌ كه‌ ئایا ئه‌وانیش هه‌مان كرداری هاوشێوه‌ی كۆریای باشوور ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ كوژاندنه‌وه‌ی بڵندگۆكان یان نا.

بڕیاره‌ مون جائێ ئین سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور له‌ هه‌ینی داهاتوودا دیدارێك ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور، وه‌ تیایدا پرسه‌ گرنگه‌كان و هۆكاری ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بخه‌نه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.