له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا شیری دایك باشترین خۆراكه، له شه‌ش مانگییه‌وه پێویست به خۆراكی دیكه ده‌كات به منداڵ بدرێن، به‌ڵام وریابه ئه‌مانه‌ی تێدانه‌بێ:
۱.شه‌كر:
زیان به‌خشه بۆ مناڵی خوار یه‌ك ساڵ و وای لێده‌كات خۆراك و میوه كه‌م بخوات.
۲.خوێ:
منداڵ خوێی پێویستی له سه‌وزه ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام خواردنی خوێ له‌و ته‌مه‌نه‌دا فشار ده‌خاته سه‌ر گورچیله،هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا خوێیان پێده‌درێت له گه‌وره‌ی دا زۆرتر تووشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن.
۳.هه‌نگوین:
به‌كتریای كلۆستریدیۆمی تێدایه ده‌بێته‌هۆی سكچوون و شیر خواردن كه‌مده‌كات.
٤.شیری مانگا:
جه‌سته‌ی منداڵ توانای هه‌رسكردنی نییه و هۆكاره بۆ دروستبوونی هه‌سته‌وه‌ری.
٥.سپێنه‌ی هێلكه:
هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ هه‌سته‌وه‌ری و دواخستنی گه‌شه‌ی منداڵ.
٦.خواردنی ئاماده‌كراو:
له به‌ر كه‌مبوونی به‌های خۆراكییه‌كه‌ی و بوونی خوێ و شه‌كر له‌نێویدا.
باشترین خۆراكیش، خۆراكی تازه ئاماده‌كراوه.
سه‌رچاوه / له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.