پیپ گواردیۆلا راهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان دووچارى پرسیار ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر باشترین یاریزان له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستى خوله‌كانى ئه‌وروپا به‌لاى گواردیۆلاوه كێیه ، ئایا میسى وه‌یاخود ڕۆناڵدۆ كامه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێت ، پیپ گواردیۆلا بۆ وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووسان ڕایده‌گه‌یه‌نێت من له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستى خوله‌كان دی بڕۆین ئه‌ستێره‌ى به‌لجیكى به‌باشترین داده‌نێم ، پیپ ستایشى یاریزانى یانه‌كه‌ى ده‌كات ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، دی بڕۆین ئه‌ستێره‌یه‌كى دیاره له‌گه‌ل یانه‌كه‌مان له‌هێلى ناوه‌ڕاست یاری ده‌كات ، وههۆكارێكه لهسهركهوتنهكانمان له‌م وه‌رزه لهبهشداریمان له‌خوله‌كاندا ،تایبه‌ت له‌پریمه‌رلیگ به‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ته‌واو بوونى یاریه‌كانمان لهخولدا نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌مان به‌ده‌ست هێنا ، بۆیه من بهباشترینى هه‌ڵده‌بژێرم كه‌له‌سه‌ر ئاستى خولێكى دیار و به‌هێز ڕۆڵى كاریگه‌ر و سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.