Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:18

قسه‌که‌ی تۆش ته‌واوه‌

هه‌ندێك كه‌س هی ئه‌وه‌ نیه‌ خۆتی پێ سه‌رقا ڵ بكه‌یت و وه‌ڵامیان بدیته‌وه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كێك پرسیاری له‌براده‌رێكی خۆی كرد گووتی: ئه‌رێ خێره‌ برا تۆ هه‌مووكات هێمن و له‌سه‌رخۆی هه‌رگیز نه‌عه‌سه‌بی ده‌بیت نه‌توڕه‌ش ده‌بی ؟

له‌ وه‌ڵامدا گووتی: برا هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت مناقه‌شه‌م له‌گه‌ڵ بكات من وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه‌ پێ ی ده‌ڵێم قسه‌كه‌ت ته‌واوه‌ به‌مه‌ش له‌كۆڵم ده‌بێته‌وه‌ و خۆم توشی ژانه‌سه‌ر ناكه‌م له‌گه‌ڵی...

براده‌ره‌كه‌ گووتی: به‌ڵام ئه‌م شێوازه‌ هه‌ڵه‌یه‌ .

گووتی: قسه‌كه‌ی تۆش ته‌واوه‌

وابزانم په‌یامه‌كه‌ گه‌یشت به‌فیعلی هه‌ندێك كه‌س هی ئه‌وه‌ نیه‌ خۆتی پێ سه‌رقا ڵ بكه‌یت و وه‌ڵامیان بدیته‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ی دوێنی ده‌یانگووت ڕیفراندۆم ڕوداوێكی مێژوویه‌ ئه‌مڕۆش ده‌ڵێن سه‌قه‌ته‌ دڵنیام ماوه‌یه‌كی تر قسه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ به‌وانه‌ بڵێن قسه‌كه‌ت ته‌واوه‌ هه‌ر گوێشیان لێ مه‌گرن ئه‌وه‌ باشترین وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ .

سه‌رچاوه‌/ م. ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.